كوردستانهەواڵ

11 سایلۆ دەرگایان دەكرێتەوە و بڕی 700 هەزار تۆن وەردەگرن.

بڕیارە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانیی هەرێمی كوردستان، وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەست پێ‌ بكات، 11 سایلۆ دەرگایان دەكرێتەوە و بڕی 700 هەزار تۆن وەردەگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەم شەشی حوزەیران، سێبەر هەینی جێگری بەڕێوەبەری كۆمەڵەی جووتیارانی كوردستان، راگەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەوپەڕی ئەمانەتەوە لەگەڵ جووتیاران كاری كردووە، ئەوەی نایەوێ گەنمی جووتیاران وەربگرێت بەغدایە.

زیاتر گوتی، وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەكاریی تەواوی كردووە بۆ دەستپێكردنی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، ئەمڕۆ دوای كردنەوەی دەرگای سایلۆكان، وەرگرتنی گەنم لە 11 سایلۆی هەرێمی كوردستان دەست پێ‌ دەكات.

بەپێی‌ دواین رێككەوتنی نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئەمساڵ 700 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەردەگیرێت كە 189 هەزار تۆن بۆ دهۆك، 228 هەزار تۆن بۆ هەولێر و 282 هەزار تۆنیش بۆ سلێمانییە.

بەپێی ئەو نرخەی دیاری كراوە تۆنێك گەنمی پلە یەك بە 825 هەزار دینار خەمڵێنراوە، ئەگەر جووتیارایش لە بازاڕی‌ ئاسایی بیفرۆشنەوە، تۆنێك لە نێوان 550 هەزار بۆ 600 هەزار دینار دەكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close