كوردستانهەواڵ

حاڵەتێكی دەگمەن لە زاخۆ منداڵێك لەدوێنێ ئێوارەوە كەوتۆتە ئاوێكەوە و نەخنكاوە

منداڵێك دوێنێ، لە گوندی چەمكێ دەلال لە دەڤەری گولیا، كەوتە ناو ئاوەوە، ئەمڕۆ كاتژمێر شەشی بەیانی بە سەلامەتی دۆزرایەوە و رەوانەی نەخۆشخانە كرا.

باسک نێت

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ، راگەیاندووە، کاتژمێر 7ی ئێوارەی دوێنێ ئاگادارکرانەوە بە هەبوونی منداڵێکی (کوڕ)، تەمەن شەش ساڵان لە ئاوی گوندی چەمکێ دەلال لە دەڤەری گولیا، دەستبەجێ تیمەكانیان گەیشتنە شوێنەکە.

ئاماژە بەوە كراوە، پاش گەڕانی تیمەکانی بەرگریی شارستانی، کاتژمێر 6ی بەیانیی ئەمڕۆ بەدووری چەند کیلۆمەترێک لە شوێنی ڕووداوەکە منداڵەکە بەسەلامەتی دۆزرایەوە و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close