رابــه‌ری گشتیكوردستانهەواڵ

رابه‌ری گشتی پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كاك محمد جه‌له‌ولا كرد

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
(مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا)
دڵگران بوین بە وەفاتی یەکێک لە هەرە کوڕەباش و ماندوو نەناسەکانی گەرمیان،تێکۆشەرێکی قارەمان و پێشمەرگەیەکی تری ڕۆژە سەختەکانی سەنگەری بزووتنەوەکەمان (کاکە محمدی جەلەولا) براو کەسی ئازیزمان هەر لەمنداڵی یەوە شاهیدی ئەم ڕێگەی فیداکاریەیە وەک خەمخۆر و خۆشەویست و پێشمەرگەیەک ڕوناکی ڕێگەی جیهادو بەرخۆدان بوو بۆ هیچ سات و کاتێ نەماندی لەگەڵ بەڵێنەکەی خۆی پێک نەیەت،بەماڵ و گیان وئیستیقامەی هەبوو،هەمیشە لەگەرمیانی چاو پڕ لەفرمێسکا وەک شوعلەیەک دەردەکەوت و ڕێز لێ گیراوبوو،لەلای ئێمەو لە دڵی غەمبارمان هەمیشە پلەو قەدری وەفاداریتان هەبووەو شانازی دەکەین ڕۆژهایەک قارەمانێکی وەک تۆ بزووتنەوە و براکانت لە ناو لاپەڕە شکۆ دارەکاندا هەڵگری ناوو نازناوێکی وەک تۆن،برای سەنگین وبەویقار مان دڵمان غەمباری دەر دەبڕێت وچاویش فرمێسک دەڕێژێت لەکۆتایدا بەم ئایەتەسوکنایی دەر دەبڕین و هەردەبێ بڵێین (الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
مەکتەبی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی
٨/٧/٢٠٢٠

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close