كوردستانهەواڵ

به‌هۆی پێوه‌دانی دووپشكه‌وه‌ منداڵێكی پێنج ساڵان گیانی له‌ده‌ستدا

منداڵێكی پێنج ساڵان بە بێهۆشی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە و دوای گیانلەدەستدانیشی دەركەوتووە بەهۆی پێوەدانی دووپشكەوە گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: سەعات 10:30 دەقیقەی شەوی رابردوو منداڵێك بەناوی ( س . ع . ح ) تەمەن 5 ساڵان، دانیشتووی گوندی خەندەكەی سەر بەناحیەی ژاراوە (قەڵادزێ) بەبێ هۆشی گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی و دوای چارەسەری سەرەتایی بەڕێكرا بۆ سلێمانی.

ئەوەش خراوەتەڕوو: بە وتەی باوكی پێشتر ئازاری هەبووە و دواتر توشی تەنگەنەفەسی بووە و دەستبەجێ هێناویەتی بۆ نەخۆشخانە، بە گوێرەی راپۆرتی پەیمانگای پزیشكی دادوەری سلێمانیش منداڵەكە دووپشك پێوەی داوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close