شاندێکی باڵای ئاسایشی نیشتمانی عێراق گەیشتە هەولێر
باسک نێت
قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئۆەپەراسیۆنەكانی تورکیا گەیشتە شاری هەولێر.
شاندەكەی عێراق لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وزاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەردانی شاری هەولێریان کردووە.
دوێنێ بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران عیضراق ئەنجوومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبووەوە و هێرشەکانی تورکیای لەنێو عێراق و هەرێمی کوردستان رەتکردەوە و رایگەیاند، دەبێت تورکیا رەچاوی دراوسێیەتی باش بکات، بڕیاریشیدا شاندێک بە سەرۆکایەتیی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت بەمەبەستی “یەکخستنی هەڵوێست.”
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە