
یاسای ژمارەی 9ـی خانەنشینی ماوەی 10 ساڵە لە عێراق کاری پێدەکرێت، بڕیارە ئەمساڵ بۆ خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ بکرێت، بە جێبەجێکردنی ئەم یاسایەش مووچەی سەرجەم خانەنشینا زیاد دەبێت.
باسک نێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی نووسراوی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کردووە، لیستی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان ئامادەیە و داوای کردووە ئەم مانگە لیستی خانەنشینان بە گۆڕانکارییەوە بۆ بەغدا بنێردرێت.
بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی عێراق لە هەرێمی کوردستان، 227 هەزار و 541 خانەنشین لەم یاسایە سوودمەند دەبن، نزیکەی 50 ملیار دیناریش بۆ کۆی گشتی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان زیاد دەبێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە