
ئاگرێکی دیکە لە کۆگەیەکی هەولێر کەوتەوە
باسک نێت – هەولێر
ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی رێگەی گەزنە لە سنووری هەولێر کەوتووەتەوە و دووکەڵێکی رەشی لێ بەرز دەبێتەوە.
تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی ئاگرەکە و لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان.
ئەمە لە کاتێکدایە شەوی چوارشەممە لەسەر ڕێگای هەولێر-گوێر ئاگر لە پاڵاوگەیەك كەوتەوە دوای نزیکەی ٢٠ کاتژمێر توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە