جیهانهەواڵ

لە ئیسرائیل بەهۆی ڤایرۆسی ”تای نیلی ڕۆژئاوا” 31 کەس گیانیان لەدەستداوە

لە ئیسرائیل بەهۆی ڤایرۆسی ”تای نیلی ڕۆژئاوا” 31 کەس گیانیان لەدەستداوە

باسک نێت

بەپێی دوایین ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی سەرهەڵدانی تای نیلی ڕۆژئاوا گەیشتووەتە 31 کەس.

ڕۆژنامەی “یەدیوت ئەهرۆنۆت” ڕایگەیاندووە، “دواین ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوە دەکات کە مردن بەهۆی تای نیل لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو بە ڕێژەی لەسەدا ٧٠ زیادی کردووە”.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، “داتا نوێیەکان ئاماژەن بۆ بەردەوامی ڕوودانی بارێکی نائاسایی لە ئیسرائیل، بەتایبەتی لە ناوچەی ناوەڕاست (تەلئەبیبی گەورە و قودس)”.

پسپۆڕان “هۆکاری زیادبوونی حاڵەتەکانی نەخۆشییەکە بە دۆخێکی نائاسایی دەزانن بەتایبەت هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە هۆکارەکەی بۆ گەرمای ئەم وەرزە ناگەڕێننەوە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close