بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیكوردستانهەواڵ

مەكتەبی ڕاگەیاندن: سەرەڕای بەردەوامی قەیرانەكان، پشتیوان بەخودا بە گۆڕانكارییەوە دەستپێدەكەینەوە

مەكتەبی ڕاگەیاندن: سەرەڕای بەردەوامی قەیرانەكان، پشتیوان بەخودا بە گۆڕانكارییەوە دەستپێدەكەینەوە

بزووتنەوە، یەكەمین هێزی سیاسی بوو كە گرنگی بە ڕاگەیاندن داوە و یەكەمین تەلەفزیۆنی لە هەرێمی كوردستان كردووەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەو قەیرانە سەپێنراوانەی كە خراونەتەسەر حزبەكە و لەسەروو هەمووشیانەوە قەیرانی دارایی، نەتوانراوە بەراورد بە ئێستای دونیای ڕاگەیاندنی جیهانی بەگشتی و ناوچەكە ئەسپی خۆی تاو بدات، بەڵام لێرەوە وەكو مەكتەبی ڕاگەیاندن، سەرەڕای بەردەوامی قەیرانەكان، پشتیوان بەخودا دەیەوێت بە گۆڕانكارییەكی نوێوە دەستپێبكاتەوە.
ئێمە لە مەكتەبی ڕاگەیاندن، دوای ئەنجامدانی یەكەمین كۆبوونەوەمان، وەك هەمیشە بەپێی یاسا و ئیتیكی ڕۆژنامەوانی هەرێم و ڕەوشتی ئیسلامیانەی خۆمان كار دەكەین بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و ڕووبەڕووی هەر هێرشێكی ناڕەواش دەبینەوەكە كە بكرێتەسەر ئایین و كلتور و ئاكاری نەتەوەكەمان و هیچكات بەشێك نابین لە تێكدانی ڕێڕەوی سیاسی و ئابووری بۆ سەر هەرێمی كوردستان.
هاوكات لەتەنیشت كاری سیاسیمان، ڕاگەیاندن وەك ئامڕازێك دەبینین بۆ ئاڕاستەكردنی شەقامی كوردی بەرەو بابەتە ڕۆشنبیری و فەرهەنگی و كلتوورییەكان، بەشێوەیەك پارێزەری ڕەسەنایەتی گەلی كورد بێت.
لەكۆتایدا ئومێد دەكەین ئازادی ڕۆژنامەگەری لە هەرێم تەنها مرەكەبی سەر كاغەز نەبێت و بە كردەیی ڕۆژنامەنووسان دوور لە تەشهیر و تێكدانی ئاسایش و بەلاڕێدابردن، كاری پیشەییانەی خۆیان برەو پێبدەن و حكومەتی هەرێمیش یاساییانە مامەڵە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان بكات.

مەكتەبی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی
23-8-2022

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close