عێراقكوردستانهەواڵ

کی دەبێتە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق

چوارچێوەی هەماهەنگیی لەبارەی پاڵپشتیی كەسێك بۆ سەرۆكی پەرلەمان ناكۆكن

ناكۆكیی ناو لایەنەكانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی لەبارەی پاڵپشتیكردنی یەكێك لە كاندیدەكانی پێكهاتەی سوننە بۆ بوونی بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، شكست بە ڕێككەوتنی ئەو لایەنانە دەهێنێت .

ڕۆژنامەی (العربی الجدید) لەزاری سەرچاوەیەكی بەرپرس لە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی دەڵێت “دوێنی شەو لایەنە شیعەكان لە ماڵی نوری مالیكی كۆبونەتەوە تا لەسەر یەكێك لەو كاندیدانە رێكبكەون كە سوننە بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و جێگرەوەی محەمەد حەلبوسی پێشكەشیان كردووە” .

ئەو سەرچاوەیە باسلەوەشدەكات “لەناو لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی دابەشبوون و ناكۆكیی هەیە و تێبینیان لەسەر كاندیدەكان هەیە، هەربۆیە كۆبوونەوەكە بەبێ هیچ ئەنجامێك كۆتاییهاتووە” .

بەپێی زانیارییەكان “هەریەكە لە (سالم ئەلعیساوی و شەهلان ئەلكەریم و عەبدولكەریم عەبتان و فەلاح زێدان و موزاحیم ئەلخەیات و زیاد ئەلجەنابی و مەحمود مەشهەدانی) لە پێكهاتەی سوننە كاندیدكراون تا ڕەزامەندی لەسەر یەكێكیان بدرێت و ببێتە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق” .

عەلی ئەلزوبەیدی، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگیی بە ڕۆژنامەكەی وتووە “بوونی ڕاوبۆچونی جیاواز لەناو لایەنەكانی هەماهەنگیی شتێكی ئاساییە، هەموو لایەنێك بۆچونی سیاسیی خۆی هەیە ئەوەش ناكاتە بوونی ناكۆكیی لەنێوانیاندا”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close