محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق رایگەیاند، دەبێت کۆبوونەوەکانی گفتوگۆی نیشتیمانی چەند بابەتێکی گرنگ لەخۆبگرێت، لەناویاندا “هەماهەنگی لە نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت و گاز بکرێت”.
لە راگەیەنداوەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هاتووە، خشتەی کارەکانی کۆبوونەوەکانی نیشتیمانی دەبێت چەند پرسێك لەخۆبگرن، کە پرۆسەی سیاسی بەبێ رێکەوتن لەسەر ئەوانە، تەواو نابێت، ئەوانیش بریتین لە:
– پێویستە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لانیکەم تاکۆتایی ساڵی داهاتوو بکرێت.
– دەبێت سەرۆك کۆمار هەڵبژێردرێت.
– هەڵبژاردنی حکومەتێک کە دەسەڵاتی تەواوی هەبێت و جێی متمانەی گەل و هێزە سیاسییەکان بێت.
– دووبارە شیکردنەوەی ماددەی 76ـی دەستوور.
– بودجەی گشتی پەسەند بکرێت.
– هێشتنەوە یان هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران.
– دەبێت یاسای فیدراڵی ئامادەبکرێت بەپێی ماددەی 92ـی دەستوور.
– گەڕانەوەی تەواوی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ ریزەکانی خۆیان، هەروەها وەزارەتی ناوخۆ ئەرکی بڵاوەپێکردنی هێزە ئەمنییەکان لە تەواوی شارەکاندا بگرێتە ئەستۆ، لەگەڵ گەڕانەوەی تەواوی هێزەکانی دیکە بۆ بنکە سەربازییەکانیان بەمەبستی راهێنان و جێگربوون لەو ناوچانەی پێویستن.
– ئاوارەکان بگەڕێندرێنەوە ناوچەکانیان.
– رێکخستن و هەماهەنگی لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی یاسای نەوت و گاز بکرێت.
راگەیەندراوەکەی حەلبووسی لە کاتێکدا کە ئەمڕۆ یهكشهممه (4ی ئهیلوولی 2022)، ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق، لهنێو باڵهخانهی خۆی له بهغدا، دهست به دهوامی ئاسایی دهكاتهوه، دوای ئهوهی بههۆی خۆپیشاندانهكانهوه وهستابوو.
لەلایەکی دیکەوە، دوێنێ شەممە، مستهفا كازمی سهرۆكوهزیرانی عێراق، بانگهێشتی سهركردهی لایهنه سیاسییهكانی عێراقی كردووه بۆ كۆبوونهوه له رۆژی دووشهممه (5ی ئهیلوولی 2022)، وهك ههوڵێك بۆ كۆتاییهێنان به ململانێكان و دۆزینهوهی چارهسهرێك بۆ دۆخی سیاسی عێراق.