جیهانهەواڵ

کەشتییەکی سەربە کەشتی فڕۆکە ھەڵگری “USS Harry Truman”ی ئەمریکایان لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج

باسک نێت

یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازیی حووسییەکان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە چەکدارەکانیان بە ئاراستەکردنی مووشەکی بالیستیکی، کەشتییەکی سەربە کەشتی فڕۆکە ھەڵگری “USS Harry Truman”ی ئەمریکایان لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج.

ڕاشیگەیاندووە: ئەنجامدانی ھێرشەکەوە، بووەتە مایەی پەکخستنی توانای دوژمن (ئەمریکا) بۆ ھێرشکردنە سەر یەمەن.

جەختی لەوەش کردووەتەوە، چەکدارەکان بەردەوامن لە ھێرشەکانیان بۆ سەر ئامانجەکانی دوژمن، تا ئەو کاتەی دەستدرێژییەکانی سەر غەززە دەوستێندرێن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close