كوردستان

مووچەی مانگی 4

باسک نێت

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: مووچەی مانگی٣ هەمان لیستی مووچەی مانگی٢ بوو بۆیە کەمترین گرفتی هەبوو لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.

وتیشی” مووچەی مانگی4یش بەهەمان سیستەمی پەیڕۆڵ هەمان ئەو لیستە دەنێردرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمەش کەمترین کاتی دەوێت بۆ وردبینی کردن دوای ئەوەش ئەچێتە بواری تەمویلکردن وە لەدوای ٢٠ـی مانگەوە دەستدەکرێت بە تەمویلکردن.

ناوبراو ئەوەشی راگەیاند: هیچ گرفتێک نەماوە لەنێوان حکومەتی هەرێم و عێراق و لیستی مووچە، تەنها کێشەی نەوتە ئەویش هیچ ڕێکەوتنێکی لەسەر نەکراوە و نابێتە گرفت بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆران دوابکەوێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close