بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیعێراقكوردستان

بزووتنەوەی ئیسلامی هەڵوێستی خۆی لەمەڕ سەرکەوتنەکانی شۆڕشگێڕانی سوریا ڕاگەیاند

بسم اللە الرحمن الرحیم
وَيَوْمَئِذٍ يَفْرَحُ الْمُؤْمِنُونَ بِنَصْرِ اللَّهِ

الحمد للە الذی انجز وعدە و نصر عبدە و هزم الاحزاب وحدە.
بەیانی سەرکەوتنتان باش
برای بەڕێزم فەرماندە احمد الشرع فەرماندەی ڕاپەڕینی گەلی سوریای دراوسێ و خۆشەویست و هاوڕێیانتان لە ژوری ئۆپەراسیۆنەکان، پێش خەڵکی سوریای شۆڕشگێڕ، دڵی سەرجەم موسوڵمانان و خەباتگێڕانی جیهانتان خۆشکرد بەو ڕاپەڕینە مەزنە، خوای گەورەو میهرەبان پشتیوانتان بێت و ماوەی ڕاگوزەری بە باشیی تێپەڕێنن، ئەوەی کە گرنگە جیهان ئێستا چاوی لەسەر ئێوەی ئازیزە چۆن ئەو قۆناغە تێدەپەڕێنن..
١- سیستەمێکی مەدەنی لە سوریادا دابمەزرێنن، کە ببێتە سەرچاوەیەکی باش بۆ حوکمرانییەكی ڕەشید کە تەواوی هاوڵاتیانی سوریا لێی بەهرەمەندبن و ببێتە شانازی بۆ سەدان ملیۆن مسوڵمان.
٢- تێگەیشتن لەو پەیوەندییە ئاڵۆزە نێودەوڵەتیانە و بە هۆشیاری مامەڵەکردن لەگەڵ رووداوەكان كە دوور بێت لە عاتیفە.
٣- گرنگی تەنها بە سوریا بدەن و خۆتێوەنەگلان لە کێشەی گەلانیتر، چونكە هەر گەلەو تایبەتمەندی خۆی هەیە.
4.تێپەڕاندنی ئەو فیقهە سیاسییە كۆنەی كە لەگەڵ ئەم واقیعەی مسوڵمانان ناگونجێت و بەرهەمهێنانی فیقهی سیاسی نوێ بۆ ئەم واقیعە.

وسلام علیکم

براتان
عرفان علی عبدالعزیز
ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عیراق

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close