ئابووریعێراقهەواڵ

وەزارەتی نەوتی عێراق: مانگی رابردوو نزیكەی (101) ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە كراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق:
مانگی رابردوو نزیكەی (101) ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە كراوە

باسک نێت
وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری کۆتایی لەسەر هەناردەکردنی نەوت و داهاتی بەدەست هاتوو بۆ مانگی نیسانی رابردوو ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتی نەوت لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت: بەگوێرەی ئاماری کۆتایی كۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی دەوڵەت (سۆمۆ)، کە بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو (100) ملیۆن و (953) هەزار و (282) بەرمیل نەوت بووە، بە داهاتی زیاتر لە (6) ملیار و (738) ملیۆن و (309) هەزار دۆلار.

لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کۆی گشتی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی نیسان لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق (99) ملیۆن و (752) هەزار و (879) بەرمیل بووە، هاوکات هەناردەکردنی کێڵگەی گەیارە (900) هەزار و (584) بەرمیل بووە، هاوکات بڕی هەناردەکردنی بۆ ئوردن (299) هەزارو (819) بەرمیل بووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close