تەندروستیكوردستانهەواڵ

ئاماری توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان

به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران له‌ پێنج پارێزگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان 361 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون.

به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی به‌ فه‌رمی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، له‌ پارێزگای لۆرستان 151 حاڵه‌ت، له‌ ورمێ 69، له‌ سنه‌ 66، له‌ كرماشان 44 و له‌ ئیلامیش 31 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون.

ئاماره‌ نافه‌رمییه‌كانیش باس له‌ گیان له‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی 30 تووشبووی كۆرۆنا له‌ پارێزگاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كه‌ن.

تائێستا تووشبوونی حه‌وت هه‌زار و 161 كه‌س به‌ كۆرۆنا له‌ ئێران راگه‌یەندراوه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ 237 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close