
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن و داواش له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی شاره‌كانی دیكه و شوێنه پیرۆزه ئاینییه‌كان نه‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی تایبه‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگه‌یاند، “دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق و به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه، بڕیارماندا وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و ئه‌خلاقی هه‌موو ئاماره‌كان به راشكاوانه بخه‌ینه روو”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “وێڕای گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گردبوونه‌وه‌كان به هه‌موو شێوازه‌كانیه‌وه به مه‌ترسیدارترین هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه داده‌نرێن، وه‌ك جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌كیش له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی پێشوومان، بڕیارماندا هه‌موو چالاكییه وه‌زرشییه‌كان رابگرین، یانیش به‌بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر به‌ڕێوه ببرێن”.
شانه‌ی ناوبراو روونیكرده‌وه، “بۆ به‌لاوه‌نانی هاتوچۆی هاووڵاتیان له نێوان شاره‌كان و زیاره‌تكردنی شوێنه پیرۆزه‌كان، بڕیارماندا له ئێستادا هه‌موو چالاكییه ئاینی و گردبوونه‌وه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو رابگرین، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پارێزگاریكردن له سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان و خێزانه‌كانیان و رێگریكردن له گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نێوان شاره‌كان، كه ده‌توانرێت له رووبه‌ری كه‌متر له مه‌ترێك له كه‌سێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه بگوازرێته‌وه”.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه داوه، “شانه‌كه‌یان بڕیاریداوه هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ و بۆنه‌كان دابخات و رێگه به به‌ڕێوه‌بردنی پرسه‌كانیش نه‌دات و هه‌موو ئه‌و چالاكییانه‌ش قه‌ده‌غه بكات، كه ده‌بنه هۆی كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و درووستكردنی قه‌ره‌باڵغی”.