ئابووریكوردستانهەواڵ

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، سەبارەت بە دابەزینی نەوت لە کۆبوونەوە دایە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، سەبارەت بە دابەزینی نەوت لە کۆبوونەوە دایە
باسک نێت، هەولێر

بەرپرسێکی باڵای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت: نیوەڕۆی ئەمرۆ سێشەممە ۱۰ی ئازاری۲۰۲۰ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم سەبارەت بە دابەزینی نەوت و كاریگەری لەسەر كوردستان كۆبۆتەوە.

دوای ئەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان ابەزینێکی بەرچاوی بەخۆییەوە بینی، زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە زۆرینەی داهاتیان لەسەر نەوتە تووشی داڕمانی ئابووری دەبنەوە.

هەرێمی کوردستان زۆرینەی داهاتەکەی لەسەر نەوتەو بەشێکیشی لە عێراقەوە بۆ دێت، بەڵام ئەمە لای بەرپرسانی هەرێم جێی دڵنیای نییەو حکومەتی هەرێم دەیەوێ ئامادەکاری بۆ کاریگەرییەکانی دوای دابەزینی نرخی نەوت بکات.

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند:نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بە پەلە دەکەن سەبارەت بە دابەزینی نەوت و كاریگەری لەسەر كوردستان.

بەپێی رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لە ساڵی ۲۰۲۰ دەبێت هەرێمی کوردستان رۆژانە ۲٥۰ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حکومەتی عێراقی بکات، هاوکات حکومەتی عێراقیش مانگانە دەبێت جگە لە پارەی تەواوی مووچەی فەرمانبەران بووجەیەکی تایبەتیش بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی هەرێم بنێرێت، بەڵام ئەم رێکەوتنە تاوەکو ئێستا نەچۆتە بواری جێبەجێکردن، هۆکارەکەش ئەمەیە هەرێم ئامادەنییە نەوتەکە بەو جۆرە رادەستی عێراق بکات و داوای کردووە عێراق قەرزی کۆمپانیا نەوتیەکانی هەرێم بداتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close