باسك نێت – هه‌ولێر
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی رایگه‌یاند، حاڵه‌تێكی دیكه‌ی كۆرۆنا تۆمار كراوه و ژماره‌ی تووشبووان له ئێستادا ته‌نیا (16) كه‌سن.
سامان به‌رزنجی له كۆنفرانسێكی میدیاییدا راشیگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان (3) هه‌زار و (64) هاووڵاتی له (29) شوێنی كه‌ره‌نتین كران و به‌شێكیان سه‌لامه‌ت بوون و گه‌ڕانه‌وه ماڵی خۆیان.
گوتیشی: (154) تێستی تاقیگه‌یی كراوه، دوای دوو هه‌فته له مانه‌وه‌یان له كه‌ره‌نتیدا، ته‌نیا (2) حاڵه‌تی پۆزه‌تیڤ تۆمار كراون، كه یه‌كێكیان قوتابییه‌كی (19) ساڵییه و له خێزانێكی تووشبوودا بووه. حاڵه‌تی دووه‌م، پیاوێكی ته‌مه‌ن (64) ساڵه له ناحیه‌ی ئاشتی قه‌زای كۆیه‌یه و له هه‌مان بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كه‌سه‌یه، كه دوێنێ حاڵه‌ته‌كه‌ی راگه‌یه‌ندرا و قوتابیه‌كی ته‌مه‌ن (25) ساڵ بووه.
روونیشیكرده‌وه، له هه‌رێمدا (16) حاڵه‌تی تووشبوو كۆی گشتییه و به‌داخه‌وه یه‌كێكیان كۆچی دوایی كردووه و (15) حاڵه‌تیش له نه‌خۆشخانه‌كانن و یه‌كێكیان به ته‌واوی چاكبووه‌ته‌وه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه و ئه‌وانی دیكه ره‌وشی ته‌ندروستیان سه‌قامگیره.