
بەلەمێک لە دەریای کریت نوقم بوو، 18 تەرم دەرهێنرایەوە.
باسک نێت
ڕەنج پشدەری، چالاكوانی بواری كۆچبەران بڵاویكردەوە، کەشتییەکی لاستیکیی کە ٢٠ کۆچبەری تێدابوو، بەهۆی کەشوهەوای سەختەوە لە دووری ٢٦ میل لە کەناراوەکانی کریت نوقم بوو.
ڕاشیگەیاندووە، کەشتییەک بە ئاڵای تورکیا بەلەمە نوقمبووەكەی بینیوە و دەسەڵاتدارانی یۆنانی ئاگادارکردۆتەوە و دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنیان دەستپێکرد.
ئاشكراشی كرد، لە ڕووداوەکەدا ١٨ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و دوو کۆچبەریش ڕزگارکران. وردەکارییەکان سەبارەت بە نەتەوەکان یان شوێنی ڕۆشتنی بەلەمەکە هێشتا لەبەردەستدا نییە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




