عێراقكوردستانهەواڵ

بەغدا دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک ،کەچی لە هەرێم تا ئێستا مووچەی 12 نەدراوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆران.

باسک نێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دەستیان کردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی تەواوی مووچەخۆرانی عێراق.

ئاماژەی بەوەش کردووە، داوا لە بەڕێوەبەرایەتی، وەزارەت، پارێزگا و ئەو لایەنانەی پەیوەست نین بە وەزارەتی داراییەوە دەكەن، رێگەپێدراویان بنێرن بۆ تەواوكردنی داواكاریی پارەداركردنی مووچەی فەرمانبەران و ئەندامانیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ساتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش، مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە و چارەنووسی نادیارە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close