تەندروستیكوردستانهەواڵ

سلێمانی .. كارگه‌یه‌كی شیرنی داخرا

ئەمڕۆ دووشەممە به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌ی شیرینی ئێرانی لیره‌ی داخست.

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند” به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و به‌تایبه‌ت ته‌ندروستی لیژنه‌ی دو كارگه‌ی شیرینی لیره‌ی ئێرانی داده‌خات”.

وتیشی” به‌بڕیاری ژوری ئۆپراسیۆنی دژی ڤایرۆسی كۆرنا، سه‌رجه‌م دوكان و بازاڕه‌كان له‌شاری سلێمانی داخراوه‌ ته‌نها چه‌ند شوێنێك نه‌بێت كه‌ئه‌وانیش به‌شێ،ه‌ی دلیڤه‌ری رێگه‌ی كاركردنیان پێدراوه‌، به‌ڵام كارگه‌ی شیرینی لیره‌ هه‌ستاوه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی و فرۆشتنی شیرینی”.

ڕاشیگەیاند” كارگه‌ی شیرینی لیره‌ پابه‌ندی هیچ یه‌كێك له‌ مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان نه‌بوه‌ له‌ شوێنه‌كه‌یدا، هێلكه‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوی له‌ دروستكردنی شیرینیه‌كاندا به‌كارهێنانه‌وه‌ هه‌روه‌ها شوێنی فرۆشتنی شیرینیه‌كه‌ی پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كان (مشك و جرجی) لێبووە”.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد” به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی كارگه‌ی شیرینی لیره‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close