
باسک نێت
بەگوێرەی زانیارییەکان” بڕی 600ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و چاوەڕێ دەکرێت سبەینێ شەممە تەواوی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و لە ڕۆژی یەک شەممەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بکرێت.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی باسک نێت” پێش پشووەکانی جەژنی قوربان تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن.
لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانەوە ئەوەشی ڕاگەیاندووە” هیچ ئەگەرێک نیە لە هەفتەی داهاتوو مووچەی هێزە ئەمنییەکان بگات و دووبارە پێویستی بە دانوستان و کۆبوونەوە هەیە لەگەڵ بەغدا و ئەگەری هەیە شاندێکی حکومەتی هەرێم لەسەر ئەو پرسە سەردانی بەغدا بکاتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە