عێراقكوردستان

مقاوەمەی ئیسلامی لەسەر بۆردومانکردن هەرێم هاتە دەنگ

دەستەی هەماهەنگی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق، بێبەریبونی خۆی لە كردنە ئامانجی دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت.

دەستەكە، كە كۆمەڵێك گروپی چەكداری شیعە لە خۆدەگرێت، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: بۆردومانکردنی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، یەکلاکردنەوەی حساباتی نێوان کۆمپانیا نەوتییەکان و حکومەتی هەرێمە، نەک ململانێك لە دەرەوەی سنورەكانی.

راشیگەیاندووە: مقاوەمەی ئیسلامی، بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، لە رابردوو و ئێستاشدا، هەمیشە خۆی لە هەر كردەوەیەك بە دوورگرتووە کە زیان بە بەرژەوەندیی خەڵک یان هێزە ئەمنییەکان بگەیەنێت، لە باکور یان باشوری وڵات، بەرژەوەندی نەتەوەیی وەک ئامانجی خوازراوی دەمێنێتەوە، پێویستە حکومەتی هەرێمیش خۆی لە هەناردەکردنی قەیرانە ناوخۆییەکانی بۆ حکومەتی ناوەندی بەدوور بگرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close