
بەپەلە.. لێدوانی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئێرانەوە
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا:
گفتوگۆی باشمان لەگەڵ ئێراندا ئەنجامداوە.
باشترە بگەینە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێراندا لەبری تێکدانی ئەوەی لە وڵاتەکەدا ماوەتەوە.
لەوانەیە لە ناوەڕاستی گفتوگۆی زۆر باشدا بین، پاشان ئێران بێت و بڵێت ئێمە قسە ناکەین یان بەردەوام نین لە تاووتوێکردنی مەلەفی ئەتۆمی.
بەرگریی ئاسمانیی ئێرانییەکامان لەناو برد، بە هەمان شێوەش زۆرێک لە چەکەکانیانمان تێکشکاند.
پێگەی کێوی تەور (جبل الفأس) لە ئێران کێشەیەکی ئەوتۆ و گەورە نییە.
ئێمە لە هەڵوێستێکی زۆر بەهێزدان لە بەرامبەر ئێراندا و دەتوانم زۆربەی پردەکانی ئێران لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا تێکبدم.
ئەگەر ئێران ڕێککەوتنێکمان لەگەڵدا ئیمزا نەکات، ئەوا دەگەڕێمەوە و ئەرکەکە تەواو دەکەم.
گەلێک لە کۆمارییەکان دەیانەوێت بەردەوام بم و بچمە پێشەوە لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژ بە ئێران.
لەمەودوا ناتوانین ڕێگە بە ئێران بدەین پێشێلی ڕێککەوتنەکان بکات.




