عێراقهەواڵ

دەستڕێژی گوللـە لە پزیشكێكی منداڵان كرا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ناوەڕاستی شاری بەغدا لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللە لە پزیكشێكی راوێژكاری نەخۆشییەكانی منداڵان كرا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیەندراویكدا ئاشكرای كرد كە ئەمڕۆ لە شاری بەغدا دكتۆر خالید زوهێر، پزیشكی راوێژكاری نەخۆشییەكانی منداڵان لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللەی لێ كراوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

بەپێی راگەیەندراوە، دكتۆر ساڵح مەهدی ئەلحەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق فەرمانی پێكهێنانی تیمیێكی باڵای لە وەزارەتەكەی كردووە بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بن سەبارەت بە هۆكاری “تيرؤركردن”ی پزیشكەكە و دەستگیركردنی تۆمەتباران

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close