كوردستانهەواڵ

وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریدەکرێت

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: بڕیارە لەنێوان 19 بۆ 30 مانگی ئایاری ئەمساڵ، ڕۆژێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکرێت.

وتیشی: تائێستا زیاتر لەدوو ملیۆن کەس لەهەرێم دەتوانن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەنگبدەن.

ئاشکراشیکرد: سێ ملیۆن و 789 هەزارو 630 دەنگدەر لەهەرێمی کوردستان هەن، بەڵام تەنها دوو ملیۆن و 787 هەزارو 689 کەس کارتی بایۆمەترییان دەرکردووەو دەتوانن بەشداریی دەنگدان بکەن.

کۆمیسیۆن؛ ڕۆژی 1/31 ڕایگەیاند: دەست بەتۆمارکردنی ناوی لەدایکبووانی ساڵی 2006 و ئەو کەسانە دەکرێت کە تۆماری بایۆمەترییان دەرنەهێناوەو بڕیارە تا 22ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close