
باسک نێت – کەرکوک
راکان جبوری بەنوسراوی فەرمی و بەناونیشانی پارێزگاری کەرکوک/ بەوەکالەت، کشتاندن بۆ نوسراوێکی حزبەکەی دەکات وەک دامەزراوەی فەرمی کە ئەمەش سەرپێچییەکی ڕوونی یاسایە.
لەنوسراوەکەیدا، راکان جبوری ئاماژە بە نوسراوێکی هاوپەیمانی عەرەبی لەکەرکوک دەکات کە داوا دەکات کارتی دەنگدان وەک بەڵگەنامەی فەرمی لەفەرمانگەکاندا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت تاوەکو ببێتە فشارو هاندان بۆ خەڵک کە کارتەکانی دەنگدان وەربگرنەوە، ئەوانەشی تەمەنیان گەیشتووەتە 18ساڵ بڕۆن داتاکایان لەکۆمسیۆن نوێ بکەنەوە.
بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی باسک نێت نوسراوەکە بەژمارە ( 1280 ) لەرۆژی 12ی ئایاری 2024 دەرچووەو ئاراستەی هەموو یەکە ئیدارییەکان کراوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە