عێراقهەواڵ

حەشدی شعبی هۆشداریەکی توندی دایە ئەمریکا دەڵێت دەرتان دەکەین

سەرۆكی ئەركانی حەشدی شەعبی رایگەیاند، لە تۆڵەی ئەبو باقر ئە لساعیدی تەواوی هێزە بیانیەكان لە عێراق دەردەكەین

عەبدولعەزیز محەمەداوی, ناسراو بە (ئەبو فەدەك) سەرۆكی ئەركانی حەشدی شەعبی, رایگەیاند: لەگەڵ حكومەت لە گفتوگۆدان, بۆ گەلاڵەكردنی هەڵوێستێكی هاوبەش بەرامبەر سوپای ئەمریكا, لەوەڵامی كوشتنی (ئەبو باقر ئەلساعیدی) فەرماندەی كەتائیبی حزبوڵای عێراقی.

ئەبو فەدەك, لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا, وتیشی: تۆڵەی ئەبو باقر ئەلساعیدی, دەركردنی تەواوی هێزە بیانیەكانە لە عێراق, لەوەكەمتر قبوڵناكەین, قسە لەسیاسەت ناكەین, ئێمە پیاوی كردارین و لەئەمریكا ناترسین.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێزی حكومەت و پەرلەمان دەگرین و مەرجەعیەتی ئاینی تێناپەڕێنین, موزایەدە بەسەر هەڵوێستەكانیاندا ناكەین, شانازی بە تەواوی گروپە بەر هەڵستكارەكانەوە دەكەین.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close