
شێخی ئه‌زهه‌ر، ئه‌حمه‌د ته‌یب، رایگه‌یاند، سوكایه‌تیكردن به پێغه‌مبه‌رمان ناچێته خانه‌ی ئازادی بیروڕاوه، به‌ڵكو بانگه‌شه‌كردن و بره‌ودانه به رق و توندوتیژی و داماڵرانه له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤانه و شارستانیانه.
شێخی ئه‌زهه‌ر له رێی په‌یجی ره‌سمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: “پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ر بێت له گیانمان خۆشه‌ویستتره. سوكایه‌تیكردن به پایه‌داری وا مه‌زن، ناچێته خانه‌ی ئازادی بیروڕاوه، به‌ڵكو هاندانه بۆ رق و توندوتیژی و داماڵرانه له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤانه و شارستانیانه. پاساوهێنانه‌وه بۆ ئه‌و كاره‌ش به بانگه‌شه‌ی پاراستنی ئازادی بیروڕا، تێگه‌یشتنێكی كاڵ و كرچه بۆ جیاوازی نێوان مافی مرۆڤ له ئازادی راده‌ربڕین و تاوان ده‌رهه‌ق به مرۆڤایه‌تی”.
گۆڤاری شارلی ئیبدۆی فه‌ره‌نسی، له نوێترین ژماره‌یدا، جارێكی دیكه ئه‌و كاریكاتێرانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه له 2015 له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كاریكاتێریستی گۆڤاره‌كه‌وه بۆ وێناكردنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام وه‌ك كاره‌كته‌رێكی “تیرۆریست” درووستیان كردبوو و به هۆیه‌وه ناڕه‌زایه‌تی جیهانی ئیسلامی لێكه‌وته‌وه و له لێكه‌وته‌یه‌كیشدا دوو برا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر گۆڤاره‌كه و ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی گۆڤاره‌كه‌یان دانه به‌ر ده‌ستڕێژی فیشه‌ك.