تەندروستیكوردستانهەواڵ

تیمی روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەڵەبجە: چیتر ناتوانین، دەست لەكار هەڵدەگرین

تیمی روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەڵەبجە هۆشداری دەدات لە خراپی دۆخی تەندروستی شارەكە و داوا دەكەن هەرچی زووە بە هانایانەوە بچن ئەگەرنا ناچار دەبن دەست لە كارەكانیان هەڵبگرن.

تیمی روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند ئەوەی تا ئێستا لەلایەن حكومەتەوە ژمارەی  تووشبووانی كۆرۆنا  كە بەفەرمی راگەیەندراوە، 900 كەسە كە لە ڕێگای پی سی ئاڕەوە دەستنیشانكراون، بەڵام راستیەكە ئەوەیە كە بەشێوەیەكی گشتی زیاتر لە دوو هەزار نەخۆش دەسنیشان كراوە. 
جیهاد ئیبراهیم، راشیگەیاند، لە ئێستادا نەخۆشخانەی وەفا لە شارەكە زیاتر لە 30 نەخۆشی تیایدایە كە باری تەندروستیان ناجێگیرە و ئۆكسجین وەردەگرن و پێویستیان بەوەیە نەخۆشخانەی دووەم بكەنەوە. 
ئەو وتیشی: كۆگای درەمان و پێداویستی پزیشكی نزیكە لە خاڵی بوون كە خەریكە هیچ دەرمان و پێداویستیەكی پزیشكیمان نامێنێت، روونیشیكردەوە لە هەڵەبجە نزیكەی 50%ی پشكنینەكان پۆزەتیف دێتەوە ئەوەش زۆرترە لە ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان. 
باسی لە دۆخی تاقیگەی پارێزگاكە كرد كە تەنها توانی ئەنجامدانی 300 پشكنینی دیكەی ماوە دواتر توانای نامێنێت پشكنینی كۆرۆنا بكات، بۆ وەرگرتنی پلازمای خوێنی شلە هەڵەبجەوە دەنێردرێنە سلێمانی. 
تیمی روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا هۆشداریاندا لەوەی كۆرۆنا لە شارەكە لە پەرەسەندندایە و داواشیان كرد لە هەریەكە، سەرۆكی حكومەت و هاوسەرۆكانی یەكێتی و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری تەندروستی، ئەو “لوتف و كەرەمەی بۆ شوێنەكانی دیكە هەیانە بۆ هەڵەبجەش هەیان بێت” لەبەر ئەوەی حكومەت بەراستی كەمتەرخەمە. 
جیهاد ئیبراهیم وتیشی “ئێمە لەژێر فشارداین و ئەگەر لە ماوەیەكی دیاریكراودا حكومەت نەیەتە سەرخەت ناتوانین بەردەوام بین لەبەر ئەوەی پساین وەك یتمی كۆرۆنا دەست لەكارەكانمان هەڵدەگرین”. 
ئەو داوای خۆپارێزی لە خەڵكی شارەكە كرد، ئاشكرایانكرد تا ئێستا حكومەت بۆ هەڵەبجە 170 ملیۆن دیناری بۆ كۆرۆنا لە هەڵەبجە تەرخانكردووە، نەگەیاندنی پشتیوانی حكومەتیش بۆیان خەریكە لەلای نەخۆشان و خەڵكی شارەكە پزیشكەكان عەیبدار دەكات. 
تیمەكە راشیانگەیاند،  ئیدارەی خۆجێیی شارەكە و حكومەتیش هاوكاریان ناكەن، ئەو خەڵكانەشی لە نەخۆشخانەی وەفا كار دەكەن زۆرنەیان خەڵكانی خۆبەخشن، 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close