
بەشێک لە مووچەخۆران ئاگادار ئەکرێنەوە
باسک نێت
بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی بایۆمەتری، بەزووترین کات سەردانی فەرمانگەکانیان بکەن، ئەگەرنا ناویان لە لیستی مووچە دەسڕێتەوە و دووبارە تۆمار ناکرێتەوە.
وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو کە لەسەر راسپاردەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دوامۆڵەت بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ـە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە