شاندێکی هەرێم بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغدا
باسک نێت
بەپیێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 16-09-2024، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغدا.
ئەندامانی شاندەکە لە ژمارەیەک بەرپرسی ئەنجوومەنی وەزیران و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری پێک دێت و سبەینێ سێشەممە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبێتەوە.
“چوونی شاندەکە بە مەبەستی دانوستانە لەبارەی بودجە، مووچە، هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە