پێگەی ئۆیل پڕایس، بڵاوی کردەوە بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە (120) دۆلار و (05) سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمریکیش. ئەمڕۆ بە (119) دۆلار و (05) سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
لەدواى دەستپێکى جەنگى روسیا و ئۆکرانیا، نرخى نەوت بەخێرایى روى لەبەرزبونەوە کرد، بەشێوەیەک نرخەکەى گەیشتە سەروى (130) دۆلار.
بەپێى پێشبینییەکان لەمساڵدا، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە لە رۆژێکدا.
ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر کەرتی نەوتی روسیا لەلایەن یەکێتیی ئەوروپا و ئەگەری بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەی نەوتی روسیا لەلایەن وڵاتانی یەکێتییەکەوە، هۆکاری سەرەکیی بەرزبونەوەی نرخی نەوتە، بەڵام بەشێک لە شارەزایانیش، پێشبینیی کەمبونەوەی یەدەگی نەوتی ئەمەریکا، بە بەشێک لە هۆکارەکان دەزانن.
جگە لەمانە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەستە بەوەى کە بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئۆپێک و دەرەوەی ئەو رێکخراوە بڕیایاندا لە مانگی 7 و 8 رۆژانە بە بڕی 648 هەزار بەرمیل، نەوتی زیاتر بخەنەڕوو.