
بەسەرپەرشتی ڕێزدار ڕابەری گشتی،شورای بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبوەوە..
ئه‌مڕۆ 11/2/2020 به‌رامبه‌ر 17 جه‌مادی دووه‌مى 1441 كۆچى ئەنجوومەنی شوراى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى له شاری سلێمانى ئه‌نجامدا.
كۆبوونه‌وه‌كه شه‌ش كاتژمێری خایاند کە به تێر‌و ته‌سه‌لی گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانى كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ى تاوتوێكردو جه‌ختى له سەرپاراستنى ئەمن و ئاسایش وئارامی هه‌رێم و داكۆكى له دەستەبەرکردنی مافی ڕه‌واى گه‌له‌كه‌مان له به‌غدا كرده‌وه به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا كه عیراق به قۆناغێكى ناهه‌موار ناسەقامگیردا تێده‌په‌ڕێت.
هه‌روه‌ها لە بەشیکی تری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی شورادا ڕاپۆرتى مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌ب و دەزگا ناوەندیەکان خوێنرایەوە و بڕیارى دروستى له‌باره‌یه‌داو ئەنجوومەنی شورا سه‌باره‌ت به هه‌ر جۆره كردار‌و گوفتارێكى ناته‌با له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وى ناوخۆ بڕیاریدا ئیجرائاتی یاسایی ئه‌نجام بدات.
لە تەوەرەیەکی تری کۆبوونەوە كەیدا ئەنجوومەنی شورا نیگه‌رانی خۆى پیشاندا له مه‌ڕ كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت له پێشكه‌ش نه‌كردنى خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتیان و گوێ نه‌دان به زیادبوونى قه‌یرانه‌كان به تایبه‌ت دابه‌شنه‌كردنى نه‌وت له‌م وه‌رزه‌ى سه‌رماو دروستبوونى قه‌یرانى غاز و زاڵبوونى به‌رژه‌وه‌ندى حیزبی و كه‌سی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیاندا.
لەلایەکی ترەوە دوای گفتوگۆیەکی بابەتی چڕ‌وپڕ بڕیاری یەکلاکەروە درا سەبارەت بەوەرزی نوێی خەباتی ئیسلامی و سیاسی لە قۆناغی ئاییندەدا هەڵوەستەی جددی کرا لەمەڕهەنگاوەکانی داهاتوودا



