
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.
راشیگەیاند، هەموو ئەو گەشتیارانەی هاتوونەتەوە هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێرییدان و گومان لەسەر حەوت کەس هەبووە، پشکنینی شەش لەو حەوت کەسە بۆ ڤایرۆسەکە نێگەتیڤ بووە و تەنها یەک کەس ماوە ئەنجامی پشکنینەکەی دەربچێت.
ئاماژەی بەوەشدا، هەرێمی کوردستان ئامادەکاریی تەواوی کردووە و رۆژانەش داتا و زانیارییەکان بۆ هاووڵاتیان و میدیاکان ئاشکرا دەکەین.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە