
سەرۆکوەزیرانی عێراق پڕۆژەیەکی نیشتمانی بۆ پێدانی زەویی نیشتەجێبوون بەبێ بەرامبەر بۆ ئەو خێزانانەی زەوییان نییە، ڕادەگەیەنێت.
باسک نێت
فالح عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، جەختی لەوە کردەوە، دەیانەوێت هەموو خێزانێکی عێراقی کە خاوەنی زەوی نین، پارچە زەوییەکیان بەخۆڕایی پێ بدرێت تاوەکو کێشەی نیشتەجێبوون لە هەموو شارەکاندا چارەسەر بکرێت.
زەیدی ئاماژە بەوە دەدات، حکومەت بە تەواوی پاڵپشتیی سەرمایەداران دەکات و ئەرکی ئامادەکردنی هەزاران پارچە زەوییان پێ دەسپێرێت، تاوەکو بە هاوبەشی لەگەڵ دەوڵەت ژێرخانی ناوچەکان ئاوەدان بکرێنەوە و پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بە خێرایی دەستپێبکات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزارەتەکانی نەوت و کارەبای ڕاسپارد لەڕێگەی سوودە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەشدار بن و دەڵێت حکومەت تەنیا دەیەوێت زەوییەکان بە خزمەتگوزارییەوە بۆ دابەشکردن بەسەر خەڵکدا ئامادە بکرێن نەک ئەوەی پارە لە وەبەرهێنەران وەربگیرێت.
عەلی زەیدی جەخت لەوە دەکاتەوە کە تەنانەت ئەگەر پێویست بکات لە خەزێنەی دەوڵەتیش تێچووەکە دابین دەکەن، چونکە ئامانجی سەرەکییان ئەوەیە هیچ خێزانێکی عێراقی بەبێ زەوی لەم وڵاتەدا نەمێنێتەوە و مافی ژیانێکی شایستە بۆ هەمووان فەراهەم بکرێت.




