كوردستانهەواڵ

لە چەمچەماڵەوە هۆشداری دەدرێتە دەسەڵاتداران

خەڵکی چەمچەماڵ ناڕەزایی دەرەبڕن وهۆشداری دەدەنە دەسەڵاتداران

باسک نێت – چەمچەماڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ، کۆمەڵێک چالاکوان بەهۆی کەمی کارەباوە لە چەمچەماڵ راگەیاندراوێکی ناڕەزایەتیان بڵاوکردەوە و داوایان لە حکومەتی کاربەڕێکەر کرد پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بۆ چەمچەماڵ زیاد بکات.

چالاکوانان ئاماژەیان بەوەش کرد، چەمچەماڵ سەرچاوەی کارەبای کوردستانە بەهۆی کێڵگەی کۆرمۆرەوە، بەڵام لە خراپترین دۆخی کارەبادان وتیشیان، “داواکارین پێدانی کارەبا لە چەمچەماڵ زیاد بکرێت”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close