بڕیار لەسەر رادەستکردنی بیرە نەوتییەکانی کەرکوک دەدرێت
باسک نێت – کەرکوک
کۆمپانیای نەوتی باکور ئاشکرایکرد، دستیانکردووە بە ئامادەسازی لە بیرە نەوتییەکانی کەرکوک تارادستی کۆمپانیای BP بەریتانی بکەن بەمەبەستی پێشخستنیان.
بەپێی سەرچاوەیەک لەنێو کۆمپانیای نەوتی باکورەوە، دەستیانکردووە بەئامادەسازی بیرە نەوتییەکانی کێڵگەی نەوتی کەرکوک و بای حەسەن و جەمبورو خبازە و دیاریکردنی ئاستی بەرهەمهێنان تێیاندا ئەویش وەکو سەرەتایەک پێش رادەستکردنیان بەکۆمپانیای BPی بەریتانی کە گرێبەست لەگەلێدا ئەنجامدراوە بۆ پێشخستنی بیرە نەوەییەکان لەرووی بەرهەمهێنانەوە.
ئەوەشی خستوەتەروو لەماوەی سێ هەفتە بۆ مانگێک کاری ئامادەکارییەکانی کێڵگە نەوەییەکان تەواو دەبێت و پاشان لەرێی کۆبونەوەیەکی بەرفراوانەوە رادەستی کۆمپانیا بەرێتانییەکە دەکرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە