ئابووریڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

دانا غاز و کۆمپانیای نەوتی هیلال رێککەوتنی درێژخایەن بۆ فرۆشتنی غاز واژۆ دەکەن

كۆمپانیای دانەعاز:
دانا غاز و کۆمپانیای نەوتی هیلال رێککەوتنی درێژخایەن بۆ فرۆشتنی غاز واژۆ دەکەن
باسک نێت
کۆمپانیای دانا غاز دەڵێت، وەك گەورەترین کۆمپانیای غازی سروشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمپانیای نەوتی هیلال (کرێسێنت پترۆلیۆم) کە کۆنترین کۆمپانیای تایبەتی نەوت و غازە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە کۆنسۆرتیۆمی پیرڵ پترۆلیۆم، واژۆکردنی زنجیرەیەک ڕێککەوتنی درێژخایەنی فرۆشتنی غاز رادەگەیەنن.

بەپێی ئەم رێککەوتنانە، بڕێکی بەرچاو لە غازی سروشتی لە کێڵگەی چەمچەماڵەوە بۆ بەکارهێنەرە پیشەسازییە گەورەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دابین دەکەن.
بەپێی ئەم ڕێککەوتنانە، 142 ملیۆن پێ سێجا غازى ستاندارد لە رۆژێکدا بە چەند کۆمپانیایەکی چیمەنتۆ و پۆڵا بۆ ماوەی (10) ساڵ دەفرۆشرێت، لەگەڵ دەستپێکردنی دابینکردنی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی چەمچەماڵ لە نیوەی دووەمی ساڵی 2027.

کێڵگەی چەمچەماڵ لە ئێستادا لە قۆناغی پەرەپێداندایە، لەگەڵ پلانی دروستکردنی بۆری نوێ لەلایەن کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتەوە بۆ دابینکردنی غاز بۆ بەکارهێنەرانی پیشەسازی لە ناوچەکە دەڤەری هەولێر و بازیان.
یەکێک لەو بۆرییە هێڵێکی تایبەتە بە درێژایی ٤٠ کیلۆمەتری کە راستەوخۆ کێڵگەی چەمچەماڵ بە بەکارهێنەرانی پیشەسازی لە بازیان دەبەستێتەوە.

ئەم ڕێککەوتنانە لەگەڵ چیمەنتۆی ماس، چیمەنتۆی بازیان، چیمەنتۆی دێڵتا، چیمەنتۆی گاسن، چیمەنتۆی سلێمانی واژۆ کراون، کە هەموویان دەکەونە ناوچەی پیشەسازی بازیان لە پارێزگای سلێمانی، جگە لە ڤان ستیل لە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستان.
ریچارد هۆڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای داناغاز، دەڵێت: ئەم ڕێکەوتنە زیادبونی خواستی وزە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دابین دەكات و رۆڵی غازی سروشتی وەک سووتەمەنییەکی سەرەکی بۆ کەرتی پیشەسازی هەرێم بەهێزتر دەکات، بە دابینکردنی غازی بۆ رێڕەوی پیشەسازی بازیان، بەشداری دەکەین لە کەمکردنەوەی دەردانی غازی ژەهراوی و باشترکردنی کارایی وزە لەڕێگەی کەمکردنەوەی تێچوون و دەردانی غازی ژەهراوی، بەمەش جێگەی سوتەمەنی شلەی قورس دەگرینەوە و پشتگیری پیشەسازییە سەرەكییەکان دەكەین.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم رێککەوتنە تەنها بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی وزە گرنگ نییە ، بەڵکو پاڵپشتی گەشەی پیشەسازی دەکات، هەلی کاری نوێ بۆ کۆمەڵگەی ناوخۆیی و خزمەتگوزارییەکان دەڕەخسێنێت، هەروەها هاندەری چالاکییە ئابورییەکانە لە کۆمەڵگاکانی دەوروبەری رێڕەوی بازیان لەمەودای دووردا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close