![](https://www.basknet.net/wp-content/uploads/2020/07/655434344444444-1-780x405.jpg)
دوای 86 ساڵ له گۆڕینی مزگه‌وتی ئه‌یا سۆفیا بۆ مۆزه‌خانه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ یه‌كه‌مجار نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وته‌كه به‌رپا ده‌كرێت و وتاری هه‌ینی تێدا ده‌خوێنرێته‌وه.
میدیای توركیا، گرته‌ی ڤیدیۆیی ئاماده‌كارییه‌كانی رێوڕه‌سمی نوێژی هه‌ینیان له مزگه‌وته‌كه بڵاوكرده‌وه.
سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی كێڵسه‌ی كاسۆلیكی و ئه‌رسۆدۆكسی و یه‌كێتی ئه‌وروپا، سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، بڕیاری كردنه‌وه‌ی ئه‌یا سۆفیا به مزگه‌وت، بڕیارێكی ناوخۆیی توركیایه و ده‌بێت وڵاتان رێزی لێ بگرن و رێگه ناده‌ین هیچ وڵاتێك ده‌ستوه‌ردان له‌و بڕیاره‌مان بكات.
بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌زار موسڵمان له مزگه‌وته‌كه نوێژ بكه‌ن و 2000 مه‌تر به‌رماڵی فه‌یروزی راخراوه بۆ نوێژخوێنان.
والی ئه‌سته‌نبوڵ، عه‌لی یرلیقایا، رایگه‌یاند، ئه‌یاسۆفیا یه‌كێكه له جوانترین مه‌زارگه و شوێنی ئاینی له جیهاندا و ره‌مزێكه بۆ فاتحی ئه‌سته‌نبوڵ (قوسته‌نتینیه) له 29ی ئایار/ مایۆی 1453دا.
رۆژی 10ی ئه‌م مانگه، دادگای باڵای ئیداری توركیا بڕیارێكی حكومه‌تی توركیای هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه له 24ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 1934 ده‌ریكردبوو بۆ گۆڕینی ئه‌یاسۆفیا له مزگه‌وته‌وه بۆ مۆزه‌خانه.
![](https://www.basknet.net/wp-content/uploads/2020/07/62472020_20200723_2_43586428_56932877.jpg)