بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، لە ماوەی چوار مانگی رابردوو ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی 18 دۆسیەی جۆراوجۆری تۆماركردووە بەهۆیەوە 97 كەس دەستگیركراون 74 كەسیان لەسەر فەرمانی دادوەر ئازاد كراون.
رێژین ساڵح، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی راگەیاند: بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر 20 كەس دەستگیركراون 13كەسیان بەكارهێنەرن و حەوت كەسیش بازرگانی ئەو ماددەیە بوون.
ناوبراو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەوەشی روونكردەوە، بەشی ئابوری ئاسایش بە هاوكاری لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی 620 پارچە شتومەكی ماوەبەسەرچوویان لەناوبردووە، 23 شوێنی جیاوازیش غەرامەكراون 28 شوێنییش داخراون.
ئەوەشی ئاشكرا كرد، رێژەی تاوانەكان بەراورد بە چوار مانگی سەرەتای ساڵی 2019 كەمی كردووە، هۆكارەكەشی بۆ ئەوەگێڕایەوە بەشێك لە رۆژەكانی ئەمساڵ قەدەغەی هاتووچۆ بووە ئەوەش وایكردووە رێژەی تاوانەكان كەمتر بێتەوە.