كوردستانهەواڵ

زیاتر لە ٢٥٠ دووکانی بازاڕێکی هەولێر سووتان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ جاری سێیەم بازاڕی سیمی گەڕەکی کوردستان لە شاری هەولێر ئاگری گرت و زیاتر لە ٢٥٠ دووکان زیانیان بەرکەوت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی(٢٤-٧-٢٠٢٠) بە هۆکارێکی نادیار کە بەشێک لە شایەدحاڵەکان ئاماژە بە ئەوە دەکەن کە هۆکارەکەی شۆرتی کارەبا بووە، بۆ جاری سێیەم ئاگر لە بازاڕی سیمی گەڕەکی کوردستان کەوتەوە و بەو هۆیەوە زیاتر لە ٢٥٠ دووکان سووتان.

پەیامنێری(باسنیوز) لە هەولێر رایگەیاند کە پاش ئاگارکردنەوەی تیمەکانی پۆلیسی بەرگری شارستانی، تیمەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و پاش چەند کاتژمێرێک توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێ.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close