
ئەنجومەنی زێڕی جیهانی: عێراق خاوەنی زیاتر لە 162 تۆن زێڕە
باسک نێت
ئەنجومەنی زێڕی جیهانی لە خشتەیەكدا كە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بڵاوكرایەوە ئاماژەی بەوەكردوە، لە كۆی ١٠٠ وڵاتی ناو خشتەكە، عێراق پلەی ٢٩یـەمی بەدەستهێنا و خاوەنی زیاتر لە 162 تۆن زێڕە.
لە خشتەكەدا هاتووە، لەسەر ئاستی جیهان عێراق لە پلەی ٢٨ دایە هەروەها لە پلەی چوارەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لەدوای سعودییە و لوبنان و جەزائیر، هاوكات پشكی زێڕی عێراق ١٦٢.٧ تۆن بوە، كە دەكاتە ١٢.٩٪ ی كۆی یەدەگی دیكەی عێراق.
ئاماژەبەوەشكراوە، ئەمەریكا لە پێشەنگی لیستەكەدایە و خاوەنی گەورەترین یەدەگی زێڕە لە جیهاندا. لە دوای ئەویش ئەڵمانیا دێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




