
عەلی رەئووف مستەفا نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو پێش جەژنی قوربان شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ مانگی ٣ی ٢٠٢٤ دابەشدەکرێت.باسک نێت
نوێنەری گشتی وانەبێژان وتی بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن،لەنێوان 250-350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 250-400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.
نوێنەری گشتی دەلێت ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە ، کرێی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە .
عەلی رەئووف سەبارەت بەدامەزراندن و هەمیشەیی بوونی مامۆستایانی وانەبێژ دەلێت تەنها یەک رێگە هەیە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ ، رێگەکە ئەوەیە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ناو زانیارییەکانیان بنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عیراق ، وەزارەتی دارایی لەرێگەی خۆیەوە لە رێگەی تیمی دیوانی چاودێری عیراق وەردبینی دەکات بەو زانیارییانەی بۆی هاتووە ، دوای ئەو داواکارییە دەنێرێت بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ، لە دەستهەتی سەرۆک وەزیرانی عیراق دایە بەرێز محمد شیاع سودانی مادەی 60 لە یاسای بودجەی ساڵی 2023 دەستهەلاتی داوە بە ئەنجومەنی وەزیران خودی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پارە زیاد بکات بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ