
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا گفتوگۆی له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ده‌سپێكردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان كرد.
باسک نێت
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیران و شاندی دانوستانكار باسیان له كۆبوونه‌وه و هه‌وڵ و ڕێكاره‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرد كه له‌م ڕووه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ به‌رده‌وامن بۆ هه‌رچی زووتر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش، وا بڕیاره له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌یه‌كه‌وه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه سه‌ردانی شانده‌كه بۆ گفتوگۆكردن و دانانی میكانیزمی چاره‌سه‌ر بۆ لابردنی هه‌موو ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم، كه به‌هۆی ڕاگرتنیه‌وه له مانگی ئاداری ساڵی پاره‌وه، چه‌ندان ملیار دۆلار زیان به گه‌نجینه‌ی گشتی عێراق و هه‌رێمیش گه‌یشتووه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه له كۆبوونه‌وه‌دا ڕێنوێنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ شاندی دانووستانكار دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی رژدی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو بۆ هه‌رچی زووتر گه‌یشتن به ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی گشتگیر و هاوسه‌نگ له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ و خستنه‌گه‌ڕی داهاته‌كه‌ی بۆ خزمه‌تی گه‌نجینه‌ی گشتی، ئه‌مه‌ش پێویسته له‌سه‌ر بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان و له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندیی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم بێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی گفتوگۆ و دانوستان و گه‌یشتنه به ڕێككه‌وتن.




