بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستان

بازنەی ۲ی سلێمانی-گەرمیان-راپەڕینی هەڵبژاردنەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

ئەمڕۆ پێنج شەمە بەرواری ٢٩/٢/٢٠٢٤ بازنەی ۲ی سلێمانی-گەرمیان-راپەڕینی هەڵبژاردنەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی بە سەرپەرشتی بەڕێز ئیحسان عەلی عبدولعەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا و تەئکید لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و دوور لە ساختەکاری کرایەوە لە وادەیەکی نزیک کە بڕیارە دیاری بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی کوردستان گفتوگۆی چڕی لەبارەوەکرا و چەندین بڕیار و ڕاسپاردەی پێویست لەو بارەوە درا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close