عێراقكوردستانهەواڵ

زانیارى نوێ لەبارەى ناردنى موچەى مانگى دووى فەرمانبەرانى هەرێم


سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق زانیارى نوێى لەبارەى ناردنى موچەى مانگى دوو، مانگەکانى تر خستەڕوو، راشیگەیاند، کە دەبێت حکومەتى عێراق و هەرێم لەو بارەوە هەماهەنگى بکەن.

عەتوان عەتوانى سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ناردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، بەسراوەتەوە بە ناردنى لیستی مووچە و ئەو زانیاریانەی حکومەتی هەرێم لە بارەى فەرمانبەرانەوە رەوانەى بەغدادى دەکات.

لەبارەى موچەى مانگى سێشەوە، عەتوان عەتوانی جەختى لە قسەکانی وەزیری دارایی عێراق کردەوەو رایگەیاند، لە مانگى سێوە پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەرێگەی هەژماری بانکییەوە دابینبکرێت، ئەوەش بەپێى بڕیارى دادگاى فیدراڵى.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close