باسک نێت- هەولێر
♦️بڕیارە ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، کێشەی نێوان هەولێر و بەغداد یەکێک دەبێت لە ئامانجی سەردانەکەی سودانی.
♦️بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی باسک نێت ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی بە سەردانێک دەچێتە شاری هەولێر و سەرەتا دەچێتە چیای کۆڕەک بۆ بەشداری لە مەراسیمەکانی نەورۆز.
♦️وا بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد، هەروەها دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆچارەسەرکردنی گرفتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە مانگەکانی داهاتوودا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە