ئابووریكوردستان

نرخی دۆلار لەبەرزبوونەوەی بەردەوامدایە

دوو ڕۆژە بەهای دینار بەردەوامە لە دابەزین و کەمێک لەمەوبەر بەهای 100 دۆلار گەیشتە 151 هەزار دینار… باسک نێت

ئەمڕۆ سێشەممە، لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر 100 دۆلار بە 151 هەزار دینار دەفرۆشرێت، لەکاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بە 150 هەزار و 300 دینار بوو.

هەر ئەمڕۆ لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلار گەیشتە 151 هەزار دینار.

دوێنێ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا 100 دۆلار بە 149 هەزار و 250 دینار بوو، کاتی داخستنی بازاڕدا گەیشتە 150 هەزار و 300 دینار.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close